ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه لیستی عێراقیـیه زانیاری بڵاوکرده‌وه که له دوێنێ شه‌وی ڕابردووه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌یان پـێـگه‌یشتووه، سه‌رۆکی لیسته‌که‌یان ئه‌یاد عه‌لـلاوی له هه‌وڵێـکی تێرۆرسـتی نزیکبووه‌ته‌وه.
مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی گوته‌بێژی فراکسیۆنی عێراقیـیه ڕایگه‌یاند چه‌ند زانیاریـیه‌کی باوه‌ڕپـێکراویان هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌وڵی تیرۆرکردنی ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسته‌که‌یان.
گوته‌بێژه‌که‌ی لیستی عێراقیـیه ئه‌م زانیاریانه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیـیه‌کانی عێراقه‌وه پـێـگه‌یشـتووه و ئاگادارکراونه‌ته‌وه. ئاماژه‌شی به‌وه کرد پـێشـتر 14 جار هه‌وڵی تیرۆرکردنی ئه‌یاد عه‌لـلاوی دراوه له سه‌ره‌تای سـاڵانی حه‌فتاوه هه‌تا ئێسـتا.
له لایه‌کی تره‌وه، عه‌مید سه‌عید موعین گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه که وه‌زاره‌ته‌که‌یان هیچ زانیاریـیه‌کی هه‌بووبێت سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی به گوته‌بێژه‌که‌ی لیستی عێراقیـیه گه‌یشـتووه.
به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی لیستی عێراقیـیه ده‌ستی تۆمه‌تبارکردن بۆ وڵاتانی ناوچه‌که درێژده‌کات و به تایبه‌ت وڵاتی ئێران که هه‌میشه هه‌وڵی داوه بۆ سه‌پاندنی سیاسه‌ته‌کانی تیرۆرکردنی که‌سایه‌تیـیه نیشتمانیـیه‌کان، به تایبه‌ت ئه‌و سه‌رکردانه‌ی له نێو لیستی عێراقیـیه‌دا کارده‌که‌ن.