Accessibility links

هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ئێران و هه‌ڵوێستی کورده‌کان

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

عارف شێخ ئه‌حمه‌دی

عارف شێخ ئه‌حمه‌دی

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ئێران له‌ مانگی شه‌ش به‌ڕێوه‌ ده‌چن، له‌ ناو ووڵات ململانێ سیاسی نێوان که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کانی حکومه‌ت ڕۆژبه‌ڕۆژ توندتر ده‌بێت و ئێران له‌ کاتێک به‌رۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ ده‌چێت له‌ ژێر گوشاری توندی چوار ده‌ست سه‌زای ئابوری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، سه‌زای ئابوری ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا دایه‌ و له‌ هه‌موکات زیاتر له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دووره‌په‌رێزتره‌.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ئێران و هه‌ڵوێستی کورده‌کان و ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م گفتوگۆیه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ عارف شێخ ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان سازدراوه‌. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران به‌ شانۆگه‌ری ناو ده‌بات و ده‌ڵیت پێی وایه‌ له‌و حکومه‌ته‌دا هه‌ڵبژاردن 'هیچ مانا و واتایه‌کی نی
ه‌.' سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی کورده‌کان له‌و هه‌ڵبژارده‌نانه‌دا، شێخ ئه‌حمه‌دی گله‌یی له‌ ناکۆکی لایه‌نه‌ جیاوازه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کورد دوور له‌ وڵات ده‌کات و ده‌لێت بۆته‌ مایه‌ی نائۆمێدی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی کوردستان.
XS
SM
MD
LG