له چوارچێوه‌ی داواکاریـیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له تورکیا له‌مه‌ڕ ئازادی ڕاده‌ربڕین، وا حکومه‌تی ئه‌و وڵاته کارده‌کات بۆ هه‌موارکردنی یاساکانی به شێوه‌یه‌ک پـێناسه‌ی "پـرۆپاگه‌نده‌ی تێرۆرستی" به‌رته‌سه‌ک بکات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی دادی تورکیا گوتی ئه‌و پـرۆژه یاسایه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پـێشـکه‌شی کردووه و چاوه‌ڕوانده‌کرێت له‌م مانگه‌دا ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م په‌رله‌مان بکرێت، ڕه‌نگه ببێـته مایه‌ی ئازادکردنی که‌سـانێـک تاوانبارکراون به په‌یوه‌ندیکردن به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه.
وه‌زیری دادی تورکیا سه‌ڵاحه‌دین ئه‌رگین گوتی کارده‌کرێت بۆ ڕزگارکردنی وڵاته‌که له‌م کێشه‌یه و هه‌روه‌ها بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێـگه له به‌رده‌م ئازادی ڕاده‌ربڕین‌دا.
گوتیشی هه‌موارکردنه‌که له چوارچێوه‌ی پـێوانه‌کانی دادگای مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌وروپا ده‌بێت که ته‌نها هاندانی ڕاسته‌خۆ بۆ کاری تێرۆرسـتی به تاوان داده‌نێت.
ئه‌گه‌ربێت هه‌موارکردنه په‌سه‌ندبکرێت، ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی خۆشـحاڵی ئه‌وروپا که به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له تورکیا ده‌گرێت له‌سه‌ر زیندانیکردنی چالاکوانانی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانان.
به‌پـێی یاسای نه‌هێشـتنی تێرۆر و یاسای سـزاکانی تورکیا، شیانی هه‌یه که‌سێـک له‌سه‌ر نووسینی وتارێـک یان لێـدوانێـک په‌یوه‌ندی به په‌که‌که‌وه هه‌بێت، بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ زیندانی بکرێت.