Accessibility links

له‌ هێرشێـکدا بۆ سه‌ر ماڵێـک له‌ موسڵ 4 ئه‌ندامی خێزانێـک ده‌کوژرێن

  • Amir Goran

لە هێرشێکى چەکداریدا بۆ سەر ماڵێـک لە گەڕەکى تەحریرى رۆژهەلاتى موسڵ چوار ئەندامى یەک خێزان کوژران . لە لایەکى تریشەوە لیوا ئەحمەد جبورى سەرۆکى پـۆلیسى موسڵ لە هەوڵـێکى کوشتن بە ڕێگاى تەقینەوەى بۆمبێک بە ڕووى کاروانی ئۆتۆمبیلەکانى ڕزگارى بوو.
بەهۆى ڕووداوە ئاسایشیـیەکانى ئەم دوایـیەى موسڵ و چەند شارێکى عێراق عەبدوڵڵا حمێدى عەجیل یاوەر ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى داد و چاکسازى داوا لە حکومەت دەکات دەست لەکار بکێشێتەوە و ڕووداوەکانیش دەخاتە ئەستۆى هێزە سیاسیە بەشدارەکان لە حکومەت، هەر وەک داواش لەو هێزە سیاسیانە دەکات لە حکومەت بکشێنەوە.
XS
SM
MD
LG