وه‌ک وه‌ڵامی کۆماریـیه‌کان بۆ وتاری سـاڵانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما، سیناتۆر مارکۆ ڕۆبیۆی ویلایه‌تی فلۆریدا وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا سه‌نگی خسته سه‌ر مه‌سه‌له ئابوریـیه‌کان.
سیناتۆر ڕۆبیۆ جه‌ختی کرده سه‌ر سوود و قازانجه‌کانی ئابوری ئازاد بۆ گه‌شه‌پـێدان به ژیان و گوزه‌رانی چینی مامناوه‌ندی وڵاته‌که له بری سیاسه‌ته‌کانی په‌خشین و یارمه‌تیدان له لایه‌ن حکومه‌تی فیدرالیـیه‌وه.
ئه‌م سیناتۆره به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوبیـیه ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن دژایه‌تیکردنی سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک مانای ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ملیۆنه‌ره‌کانداین. گوتی سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک ئۆباما زیان به کۆچبه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت به‌وه‌ی باج زیاده‌کات، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی قازانجه‌کان و له‌ده‌سـتدانی کار.
سیناتۆر مارکۆ ڕۆبیۆی گوتی " سه‌رۆک من له دژی نه‌خشه‌کانت نیم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بـپارێزم. من دژی نه‌خشه‌کانتم، چونکه ده‌مه‌وێت دراوسێکه‌م و خه‌ڵـکی ڕه‌نجده‌ر و چینی مامناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا بپـارێزم، ئه‌وانه‌ی پـێویسـتیان به ئێمه نیـیه نه‌خشه‌یان بۆ گه‌شه‌پـێدانی حکومه‌ت دابنێـین. ئه‌وان نه‌خشه‌یه‌کیان ده‌وێت بۆ گه‌شه‌پـێدانی چینی مامناوه‌ندی."