لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئێران به مه‌به‌سـتی سـازدانی گه‌ڕێـکی نوێی وتووێژکردن بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک له باره‌ی لێـکۆڵینه‌وه له به‌رنامه‌ی ناو‌کی وڵاته‌که.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه بێ ئه‌نجامه‌که‌ی مانگی ڕابردوو دێت، ئه‌وه‌ی له نێوان تیمێـکی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئێران‌دا سـازکرا تاوه‌کو به ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن بۆ پـێدانی مۆڵه‌تی چوونه ناو داموده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێرانه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ سێشه‌ممه ئێران ئاماژه‌یه‌کی دا که ڕه‌نگه ڕێگه بدات پـشـکنه‌ران سه‌ردانی شوێنی له‌شـکری پارچین بکه‌ن، ئه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی گومانیان لێی هه‌یه په‌یوه‌ندی به دروسـتکردنی چه‌کی ناوکیـیه‌وه هه‌بێت. ئێرانیش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت شوێنێـکی له‌شـکری ئاسایی‌یه و به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌شی بۆ کاری ئاشـتیخوازانه به‌کارده‌هێنێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـێشـتر چه‌ندین بڕیاری ده‌رکردووه که تیایاندا داوای له ئێران کردووه هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی ڕابگرێت بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم ده‌یکات و هه‌روه‌ها ڕێگه به پـشـکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدات بچنه نێو داموده‌زگا ناوکیـیه‌کانیـیه‌وه.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕایگه‌یاند که‌وا مه‌زه‌نده ده‌کرێت له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا، ئێران 40 ملیار دۆلاری له‌ده‌ست دابێت به‌هۆی ئه‌و سـزایانه‌ی له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاوه خراونه‌ته سه‌ری، وه‌ک گوشـارێـک بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی ئێران له چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی.