Accessibility links

هادی سوفیزاده‌: ئه‌وه‌ی له‌ قه‌ندیل یان له‌ هه‌رێمی میدیا نیشانی داوه‌ ئافراندنی که‌ڵتۆرێکی زاگرۆسیه‌

  • Jani Diylan

Hadi Sofizadeh

Hadi Sofizadeh

زۆر له‌ میدیاکانی جیهانی به‌ تاێبه‌تی میدیا تورکیه‌کان ئاماژه‌ به‌ کێشانه‌وه‌ی شه‌ڕکه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌که‌ن له‌ تورکیا له‌سه‌ر ئه‌نجامی پرۆسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئاشتی.

هادی سوفیزاده‌ ئه‌ندامی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK و شاره‌زای کاروباری ئێران و قه‌فقاس له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ / رادێوێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌م پرۆسه‌یه‌ که‌ میدیاکانی تورکیا بانگی ئه‌که‌ن له‌ راستیدا له‌ ژێر کاریگه‌ری هه‌مان رێ و شوێن یان بیرۆکه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستاندا ئه‌نجام ئه‌درێ چونکه‌ ئه‌گه‌ر به‌ بیر بێنینه‌وه‌ دوو جاری تر که‌ ئه‌زمونی له‌و شێوه‌ هه‌یه‌ به‌ تاێبه‌ت ‌ کاتی به‌رێز ئۆجه‌لان گیرا وه‌کو ده‌ستپێشخه‌ری وه‌ یاخود حوسنی نییه‌ت کۆمه‌ڵێک کادری پ.ک.ک به‌ شێوه‌ی خۆ ویست گه‌رانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بده‌ن پ.ک.ک خوازیاری سه‌قامگیر بوونی ئاشتیه‌ له‌ تورکیا به‌ڵام تورکیا ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ند نه‌گرت و خستیانه‌ زیندانه‌وه‌".
XS
SM
MD
LG