وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رزه‌نشتی سودانی کرد له‌سه‌ر لیخۆشبوونی له پـیاوێـکی حوکم‌دراو به تاوانی یارمه‌تیدان له ده‌ربازبوونی 4 که‌س که له به‌ندیخانه‌دا بوون به تاوانی کوشـتنی دیـپـلۆماتێـکی ئه‌مه‌ریکایی و شۆفێره‌که‌ی له سـاڵی 2008 دا.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له ڕۆژی دووشه‌ممه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له خه‌رتوم داوای له حکومه‌تی سودان کرد له بڕیاری لێخۆشبوو‌ن له موباره‌ک موسته‌فا پاشگه‌زبـبێته‌وه. گوتی ئه‌م بڕیاره له دژی به‌ڵێنه‌کانی سودانه بۆ سـزادانی ئه‌و که‌سـانه‌ی له کوشـتنی دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکایی جۆن مایکڵ گرانڤێڵ و شۆفێره‌که‌ی عه‌بدولڕه‌حمان عه‌باس ڕه‌حمه به‌رپـرسیارن.
له سـاڵی 2009 ، سودان پـێنج که‌سی به‌و هێرشه تاوانبارکرد و چواریانی حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رکردن. ئه‌و چواره له سـاڵی 2010 به یارمه‌تی موباره‌ک موسته‌فا له زیندان هه‌ڵاتوون. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان یه‌ک له‌و چواره له 2011 مردووه و یه‌کێـکیان براوه‌ته‌وه به‌ندیخانه.
مانگی ڕابردوو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕیاری دا 10 ملیۆن دۆلار وه‌ک خه‌ڵات ببه‌خشێته هه‌ر که‌سێـک زانیاری بدات که بـبێته مایه‌ی ده‌سـتگیرکردنی تاوانباره‌کانی دیکه‌ی به ئازادی ماونه‌ته‌وه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌رسێـکیانی به تێرۆرست ناوبرد.