سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی خۆپیشاندنانه‌کانی ناڕه‌زایی سونه‌کانی نێو پارێزگاکانی زۆرینه سونه نشین ، شیروان شه‌میرانی شیکاری سیاسی کاروباری عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوڕاست ده‌ڵێت له به‌رژه‌وه‌ندی نوری مالیکی نیـیه که داواکاری سونه‌کان جێبه‌جی بکات ، چونه‌که ئه‌وان داوای گوڕینی رێبازی ئه‌م حکومه‌ته به‌رامبه‌ر سونه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌و کاره‌ی مایه‌ی قبوڵکردن نیـیه. ئه‌مه ته‌وه‌ری ئه‌م وتووێژه‌یه سمکۆ عه‌زیز له رادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شه‌میرانی سازی داوه.