34 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا ڕه‌ت ده‌بێت واته ئه‌و شۆڕشه‌ی وه‌ک خه‌ڵکی ئێران ده‌ڵێن دواتر گۆڕا بۆ شۆڕشی ئیسلامی و ئه‌وجا کۆماری ئیسلامی به دوای خۆیدا هێنا.
نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هاتنه ئارای ئه‌م جۆره سیسته‌مه له ئێران‌دا، وڵاته‌که‌ی به چه‌ندان قه‌یراندا بردووه که هه‌ر هه‌موویان پێکڕا بوونه مایه‌ی پاشه‌کشه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێرانی له هه‌ردوو باری مرۆیی و پێگه‌ی جیهانیشه‌وه.
سه‌ڵاح بایه‌زیدی ده‌شڵێت ئێران به‌رده‌وام له‌ژێر فشاردا بووه و ئێستا فشاره‌کان توندتر بوون و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت به‌هۆی کاریگه‌ری ئه‌و سزا سه‌پێندراوانه له 5 بۆ 6 مانگی داهاتوودا که‌لێنه‌کان له‌ناو ئێران‌دا گه‌وره‌تر بن و به‌ره‌نجامی نه‌خوازراویشی لێ بکه‌وێته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز بایه‌زیدی نکوڵی له‌و هه‌واڵانه‌ی هه‌ندێک له میدیاکانی ئێران ده‌کاته‌وه که گوتبوویان نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران داوای چه‌ک ده‌کات له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: