جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند واشنتۆن ئاماده‌یه بۆ وتووێژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی تاران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش ڕایده‌گه‌یه‌نێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌یه ئه‌گه‌ر بێتوو ئێران ئاماده‌ییه‌کی ڕژدی هه‌بێت بۆ ئه‌و دانوستاندنانه.
له ئێستادا ڕۆژئاوا ڕای وایه تۆپه‌که له مه‌یدانی ئێراندایه، یان ئه‌وه‌تا دانوستاندنێکی بابه‌تیانه بکات یان ئه‌وه‌تا ڕووبه‌ڕووی له په‌راوێزنانی زیاتر ببێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که بڕیاره 26 ئه‌م مانگه له کازاخستان نوێنه‌رانی ئێران له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیادا کۆببنه‌وه، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و پێشنیازه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای ڕه‌ت کرده‌وه و ده‌شڵێت له‌م کاته‌دا ئاماده‌ی دانوستاندن نییه، چونکه ئه‌مریکا گه‌مارۆی قورسی ئابوری سه‌پاندۆته سه‌ر ئێران. ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی ده‌شڵێت ئێران له‌ژێر فشاردا دانوستاندن ناکات.
ئایا وتووێژی ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته مایه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناو‌کی ئێران؟
ئایا ئێران پشت به چی به‌گژ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌چێته‌وه؟
به‌ڵێن ساڵح به‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریشه‌وه ده‌چێته لای میوانه‌کانی ئه‌م مێزگرده:
سۆران پاڵانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه
فازیل وه‌لیان، چالاکوانی سیڤیل
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: