هندستان کابرایه‌کی کشمیری له سێداره دا که تاوانبار کرابوو به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بوو له هێرشه‌که‌ی ساڵی 2001 بۆ سه‌ر په‌رله‌مان.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ئه‌فزه‌ل گورو له گرتووخانه‌ی تیهاری نیودهلی له‌سێداره درا.
گورو له ساڵی 2002وه سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا درابوو.
تاوانبار بوو به پلاندانان بۆ هێرشه‌که‌ی سه‌ر په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها تاوانباریش کرابوو به‌وه‌ی ئه‌ندامی گروپی ملیتانی جێشێ محه‌مه‌د بوو.
پاش له سێداره دانه‌که‌ی له سۆپۆری شوێنی له‌دایک بوونی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ڕوویدا هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌ستان هه‌زاران هێزی ئاسایشیان له سه‌رانسه‌ری دۆڵی کشمیر بڵاو کردبووه‌وه بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌ر کێشه‌یه‌ک له ناوچه‌که.
شایانی باسه چه‌ندین ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاند که گورو داداییه‌کی ڕه‌وا نه‌کراوه.
له مانگی 12ی ساڵی 2001 پێنج سه‌رهه‌ڵداوی چه‌کدار هوروژمیان برده ناو په‌رله‌مان و ده‌ستیان کرد به ته‌قه‌کردن 9 که‌سیان کوشت. هه‌ر پێنج پیاوه‌که‌ی که هێرشه‌که‌یان ئه‌نجام دا کوژران.