که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی پرێس تی ڤی ده‌ڵێت په‌خشی به‌شه ئینگلیزیه‌که‌ی که بۆ بینهرانیهتی له ئه‌مریکا و که‌نه‌دا لادراوه.
له‌م ڕاپۆرته‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا پرێس تی ڤی ده‌ڵێت سه‌ته‌لایتی گالاکسی 19 هه‌ردوو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران و که‌ناڵێکی تریش بۆ په‌خشی فلیم به‌ناوی (ئای فلیم) ی ڕاگرتووه.
پرێس تی ڤی ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌ته‌لایتی گالاکسی 19 به‌شێکه له‌و سزایانه‌ی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر ئێران به‌مه‌به‌ستی ڕێگه گرتن له تاران له‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی.
هه‌رچی ئێرانیشه پێداده‌گرێت و ده‌شڵێت هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی نادات و به‌رنامه ناوکیهکهشی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.
کۆمپانیای ئینتێلسات بنکه له لوکسمبورگ، که گالاکسی 19 به‌شێکه لێی ده‌ڵێت هیچ ڕاگه‌یاندنێکی نییه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه.