له چه‌ند مانگی ڕابردوودا شه‌ڕی نێوان هێزه ئاسایشیه‌کان و گومانبارانی توندڕه‌و بۆته مایه‌ی کوژرانی ده‌یان که‌س.
ئه‌م شه‌ڕ و قه‌یرانه‌ش مه‌ترسی به دوای خۆیدا هێناوه له ڕوانگه‌ی خۆڕێکخستنه‌وه‌ی توندڕه‌وان له‌و ناوچانه‌ی ئیندۆنیسیادا. له ڕاپۆرته‌که‌یدا سارا شۆنهارد په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له جاکارتاوه ده‌ڵێت
شیکه‌ره‌وه‌ی ئاسایشی له‌وبڕوایه‌دان پێنه‌ده‌چوو توندڕه‌وان ئه‌و ئاستی تواناییه‌یان هه‌بێت تا هێرشی گه‌وره‌ی تێرۆرکاری هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو ئه‌نجام بده‌ن و گورز وه‌شاندنه‌کانی هێزه‌کانی پۆلیس توڕه‌یی و ڕقی له‌ناو توندڕه‌واندا به‌رزکردۆته‌وه و ده‌شڵێن له‌وانه‌شه ئه‌و ڕق و توڕه‌ییه به‌رفراوان تریش بن.
له ئێستادا له ئیندۆنیسیا متمانه به هێزه‌کانی پۆلیس که‌مه، هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌مه به‌شێک بێت له‌و کاردانه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر ڕێوشوینه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که هه‌ن که ڕێگه ده‌دات به له‌شکر تا یارمه‌تی پۆلیس بدات له‌م قه‌یرانه‌دا.
شیکه‌ره‌وه ده‌شڵێن ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کان دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پۆلیس له‌وانه‌یه ببنه مایه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ ئه‌و هێزه‌ی دژه تێرۆریزم، که له‌لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئوسترالیاوه مه‌شق و ڕاهێنانیان پێکراوه پاش ته‌قینه‌وه‌کانی ساڵی 2002 له دوڕگه‌ی بالی.
ڕێکخراوه‌کانی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ گرتنه‌به‌ری ئه‌م جۆره ڕێوشوێنانه به پێویست نازانن و ده‌شڵێن له‌وانه‌یه ببنه مایه‌ی پێشێلکاری له‌لایه‌ن هێزه ئاسایشیه‌کانه‌وه که مێژویه‌کیشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ.
زانیاری زیاتر له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دایه: