ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به هه‌زاران که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی تونس بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به کوشتنی که‌سایه‌تیــیه‌کی ناوداری ئۆپـۆزسیۆن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا دێت که مه‌ترسی په‌یدابووه له‌وه‌ی توندڕه‌وه‌کان بـبنه مایه‌ی کۆسپ له به‌رده‌م هه‌نگاوه‌کانی وڵاته‌که به‌ره‌و دیموکراسی.
خۆپـیشـانده‌ران شه‌قامی سه‌ره‌کی حه‌بیب بورقێبه‌یان له ناوه‌ندی تونسی پایته‌خت گرت و به‌ره‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڕێکه‌وتن. له‌وێش له‌دژی تیرۆرکردنی شوکری بلعید سیاسه‌تکاری چه‌پڕه‌و دورشمیان گوته‌وه. هێزه‌کانی پـۆلیسیش گازی فرمێسک ڕێژیان له به‌رامبه‌ریان به‌کارهێنا.
هه‌روه‌ها له چه‌ند شـارۆچکه‌یه‌کی ده‌وروبه‌ری پایته‌خت خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی به شێوه‌یه‌ک ده‌سـتیـپـێـکردووه که نزیکه له‌وانه‌ی دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر وڵاته‌که‌ی گرتبووه‌وه.
بلعید یه‌کێـک بوو له ڕێبه‌رانی به‌ره‌ی میلـلی ئۆپـۆزسیۆن و به‌یانی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆی ته‌قه‌ی لێـکرا و کوژرا. کوشـتنی ئه‌م که‌سایه‌تیـیه بووه‌ته مایه‌ی توڕه‌بوونی خه‌ڵـکێـکی زۆر که مه‌ترسیـیان هه‌یه له‌وه‌ی توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان هه‌وڵ بده‌ن پـرۆسه‌ی دیموکراسی وڵاته‌که بنکوڵ بکه‌ن.
مونسف ئه‌لمه‌رزوقی سه‌رۆکی تونس به‌هۆی ڕووداوه‌که‌وه کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ فه‌ڕه‌نسـا هێنا و هه‌وره‌ها به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ قاهیره هه‌ڵوه‌شـانده‌وه.