له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی کێشه و ناکۆکیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر وه‌ک ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت فراکسیۆنی لایه‌نه کوردستانیه‌کان هیچ پڕۆژه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردن نییه.
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ئاماژه به‌وه ده‌کات تا ئێستا هیچ میکانیزمێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێسه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که دیارنه‌کراوه و وه‌ک ده‌شڵێت هه‌نگاوی یه‌که‌می چاره‌سه‌رکردن گێڕانه‌وه‌ی متمانره‌یه له نێوان هه‌ردوولادا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده ده‌ستوری عێراق ده‌بێت میکانیزم بێت بۆ چاره‌سه‌رکردن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ر دادگای فێدراڵی هه‌ن به‌وه‌ی که‌وتۆته ژێر ڕکێف و کاریگه‌ریه‌کانی حکومه‌تی عێراقه‌وه، لایه‌نی کوردی دوو دڵه له‌وه‌ی ناکۆکیه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندیدا بباته ئه‌و دادگایه به مه‌به‌ستی یه‌کلاییکردنه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: