Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود عوسمان: ئه‌گه‌ر تورکیا له‌سه‌ر گفتوگۆ جدیبێت، ده‌بێت ئۆجه‌لان ئازادبکات

  • Haider Kareem

ماوه‌یه‌که باس له‌ پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ به‌ ڕووی کورد و دیدار و گفتوگۆکانی حکومه‌تی تورک له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری زیندانی کراوی په‌که‌که‌ ده‌کرێت. جا له‌و باره‌یه‌وه‌ دکتۆر ‌مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی‌ سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی حکومه‌تی تورکیا له‌و هه‌نگاوانه‌ی که‌ تا ئێستا ناویه‌تی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا شتێکی وای نیشان نه‌داوه‌ که‌ به‌ جدی بێت، چونکه‌ له‌لایه‌که‌وه‌ ده‌ڵێت ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت‌ کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام له ‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ده‌ڵێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کان هه‌ر به‌رده‌وامه‌، ئه‌مه‌ش‌ مه‌به‌ستی کورده‌ یان PKK یه. ‌ دکتۆر مه‌حمود ده‌شڵێت به‌بڕوای من‌ گفتوگۆی تورکیا زۆر جدی نییه‌ و وای بۆ ده‌چم له‌م دووایانه‌دا شه‌ڕوشۆڕ زۆر بووه‌، هێرشه‌کانی PKK له‌سه‌ر تورکیا زۆر بووه‌ و کاریگه‌ربوونه،‌ بۆیه‌ ئێستا ئه‌مه‌یان سازکردووه‌ و ده‌ڵێن چه‌کدارانی PKK چه‌ک دابنێن و له‌ تورکیا نه‌مێنن، ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ پێی ناڵێن گفتوگۆ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ گفتوگۆکه‌ جێی گومانه‌.
XS
SM
MD
LG