Accessibility links

له‌ موسڵ زیاتر لە 300 ئەفسەر و سەرباز کە زۆربەیان کوردن لە ڕیزەکانى پاسەوانى سنوور دوور دەخرێنەوە


بە بڕیارێکى حکومەتى ناوەند لە بەغدا زیاتر 300 ئەفسەر و سەرباز کە زۆربەیان کوردن لە ڕیزەکانى پاسەوانى سنوور دوور دەخرێنەوە، ئەم هەنگاوەى حکومەتیش دەبێتە مایەى نیگەرانى و توڕەیى کورد و حکومەتى ناوخۆی موسڵیش.
عەبدوڵڵا حومێدى عەجیل یاوەر ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە بەیاننامەیەکدا بە توندى هێرشى کردە سەر حکومەتەکەى مالیکى. تیایدا ده‌ڵێت حکومەتى ناوەند هەڵمەتێکى رێکخراوى دژ بە رۆڵەکانى عەرەب و کوردانى ئێزیدى لە پارێزگاى موسڵ دەستپـێکردووە دەشڵێت ئەوان رێوشوێنى قانونى بەرامبەر ئەو هەنگاوە دەگرنەبەر.
لاى خۆشیەوە قاسم ساڵح سەرۆکى لیستى برایەتى نەینه‌وا لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت ئەو هێزەى کە لە بەغداوە ڕەوانە کرابوو، یەکەم جار هێرشیان کردە سەر ئەو هێزەى پاسەوانى سنوور و هەندێکیان لێ‌دەستگیرکردن، پاشـان لە کارەکانیان دووریان خستنەوە.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG