Accessibility links

کانی غوڵام: باشتر وایه‌ به‌رپرسانی قه‌ندیل و ب.د.پ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان له‌ دانوستاندنه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن

  • Jani Diylan

kani xulam

kani xulam

سه‌ۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌ردوگان پشت راستی رۆلی ئۆجه‌لانی کردووه‌ له‌ پرۆسه‌کانی ئاشتیدا له‌ تورکیا، به‌ڵام به‌شداریکردنی لایه‌نه‌کانی تر له‌و دانوستاندنه‌دا تا چه‌ند گرنگه‌؟
کانی غوڵام لێکۆڵه‌رو سه‌رۆکی تۆڕی زانیای کوردی – ئه‌مریکی بنکه‌ واشنتن له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ ئۆجه‌لان ماوه‌ی 14 ساڵه‌ له‌ زینداندایه‌ و له‌و ساڵانه‌دا به‌ ته‌نیا بوه‌ و ده‌ست ره‌سی به‌ په‌رتۆک و ته‌لفزیۆن نه‌بوه ، هه‌رچه‌ند هه‌ندێ جار هه‌ڤاڵانی خۆێ بینیوه‌، به‌ڵام من له‌و بروایه‌دام زانیاری له‌ باره‌ی جیهانه‌وه‌ که‌مه‌ و هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ڕاست نییه‌ له‌و دانوستاند‌نه‌کاندا به‌ ته‌نیا به‌شداری بکات ، هه‌رچه‌ند راسته‌ ئه‌و به‌های خۆێ هه‌یه‌، گه‌لی کورد رێزێکی زۆرێ بۆ هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ بۆچوونی من سه‌ران و به‌رپرسانی قه‌ندیل و به‌رپرسانی پارتی ئاشتی و دیموکراتیش ده‌بێ له‌و وتو وێژانه‌دا به‌شداری بکه‌ن ".
XS
SM
MD
LG