ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ- هیومان ڕایتس واچ- له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی له‌مه‌ر باری مافی مرۆڤ له جیهان سه‌باره‌ت به عێراق ڕه‌خنه‌ی له سیسته‌می دادوه‌ری گرتووه و به "تیکشکاو" ناوی ده‌بات.
له به‌شێک له ڕاپۆرته‌که‌دا، هیومان ڕایتس واچ ده‌ڵێت "سه‌رکردایه‌تی عێراق ڕێوشوێن و سزای تووندی له دژی سیاسه‌تمه دارانی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن و ده‌ستگیرکراوان و خۆپێشانداران و ڕۆژنامه‌نووسان به‌کار هێناوه، له‌گه‌ڵ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی مه‌وداکانی ئازادی به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر بۆ ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئازادی سیاسی له عێراق."
هیومان ڕایتس واچ له ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌شڵێت ناڕوونی و هه‌ڕه‌مه‌کیه‌کی زۆر سیسته‌می دادوه‌ری سزایدا به‌دی ده‌کرێت و خراپ به‌کار هینانی سیستمی دادوه‌ری سزایی مایه‌ی نیگه‌رانی گه‌وره‌یه."
ئوسامه جه‌میل ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێراق (لیستی یه‌کگرتوو) که ئه‌ندامی لێژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له په‌رله‌مانه ده‌ڵێت پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی له عێڕاق زۆر زیاترن له‌وه‌ی له ڕاپۆرته‌که‌دا باسکراوه. ئه‌و ده‌ڵێت ڕێژه‌ی به‌ندکراوه‌کان له‌سه‌رووی 50 هه‌زار که‌س ده‌بێت که به ڕای ئه‌و 40 تا 45 هه‌زاریان سوننه مه‌زهه‌بن. ئه‌و ده‌ڵیت مانگێکه خۆنیشاندان ده‌ستی پێکردووه که چی تائێستا 34 که‌س له به‌ندیخانه‌دا کوژراون و به هه‌زاران ئافره‌ت گیراون. ئه‌و ده‌ڵیت وا هه‌ست ده‌کات عێڕاق به‌رۆ ئه‌وه بڕوات که بریتی بێت له به‌ندیخانه‌یه‌کی گه‌وره که‌وا گه‌لانی عێڕاق-نه‌یارانی مالیکی و حیزبه‌که‌ی تێدا سجن بکرێن.