سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت وه‌زیری دادی وڵاته‌که‌ی ئه‌و که‌سـایه‌تیـیانه‌ی پارتی ئاشـتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) ده‌سـتنیشـان ده‌کات بۆ سه‌ردانی داهاتوو بۆ لای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک له ئسته‌نبوڵ ئه‌مه‌ی بۆ په‌یامنێران ڕاگه‌یاند و گوتی ئامانجی ئه‌م چاوپـێـکه‌وتنانه‌ی موخابه‌راتی وڵاته‌که سـازی ده‌کات له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا، به گوته‌ی خۆی دانانی چه‌که له لایه‌ن تێرۆرسـتانه‌وه. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا شه‌ڕی دژی په‌که‌که به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان له قسه‌کانیشیدا گوتی ئاماده‌ن وتووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سیاسی په‌که‌که و ئه‌و لایه‌نه سیاسیـیانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بکه‌ن، به‌ڵام هاوکات گوتیشی له تورکیا کێشه‌ی کورد نه‌ماوه، به‌ڵام به گوته‌ی خۆی کێشه‌ی تێرۆر هه‌یه.