پـۆلیسی تورکیا ده‌ڵێت ژنێـکی گه‌شـتیاری ئه‌مه‌ریکایی که بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو هه‌فته بوو بێ سه‌روشوێن بووبوو، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه له که‌لاوه‌یه‌کی قه‌راغ شـاری ئسته‌نبوڵ له نزیک ده‌ریا به کوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
حسێن چابکن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئسته‌نبوڵ له لێـدوانیدا بۆ په‌یامنێران گوتی هه‌رچه‌ند هێشـتا ڕاپـۆرتی پـزیشکی داد له باره‌ی کوژرانی (سه‌رای سیـیه‌ڕا) ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌کلابووه‌ته‌وه که به گورزێـک بۆ سه‌ری گیانی له‌ده‌سـتداوه.
سه‌رای سیـیه‌ڕای ته‌مه‌ن 33 سـاڵ و دایکی دوو منداڵ، له 7 ی مانگی یه‌که‌وه له شـاری نیویۆرکه‌وه به‌ره‌و شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا ڕۆیشـتووه تاوه‌کو وێنه‌ی دیمه‌نه‌کانی ئه‌و شـاره بگرێت، به‌ڵام له 21 ی مانگی یه‌که‌وه له‌وێ بێ‌سه‌روشوێن بووبوو و گه‌ڕان و پـشـکنین به‌دوایدا ده‌سـتیپـێـکرد. پاشـان هاوسه‌ره‌که‌ی و براکه‌ی به‌ره‌و ئسته‌نبوڵ به‌ڕێکه‌وتن تاوه‌کو یارمه‌تی له دۆزینه‌وه‌ی بده‌ن.
ئێواره‌ی شه‌ممه له که‌لاوه‌یه‌کی ناوچه‌ی سه‌رای بورنووی هه‌ژارنشینی ئسته‌نبوڵ به کوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه. ده‌شڵێن پانتۆڵێـکی جینز و چاکه‌تێـکی له‌به‌ردابووه و گواره و بازنه‌کانی وه‌ک خۆیان مابوون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن به‌توویه‌کی لاوه بووه که پـێده‌چێت به‌وه پـێچرابێته‌وه و هێنرابێت له‌وێ فڕی بدرێت.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی NTV تورکی ده‌ڵێت 15 که‌س هه‌تا ئێسـتا له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌سـتگیرکراون. ده‌شڵێن دووان له ده‌سـتگیرکراوه‌کان ژنن.