Accessibility links

جۆ بایدن: کات و شوێنیش بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ناوکی ئێران هه‌ن


جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و پێشنیازه‌ی‌ چوار ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی بۆ دانوستاندنی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی 5+1 هێشتاش کراوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو گه‌وره‌ ڕێبه‌رانی ئێران ئاماده‌ بن بۆ وتووێژێکی ڕژد که‌ نهێنی نه‌بێت.

جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێشتاش کات و شوێنیش بۆ چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی هه‌ن، تۆپه‌که‌ له‌ مه‌یدانی حکومه‌تی ئێراندایه‌ و ئێستاش کاتێکی گونجاو و له‌باره‌ بۆ ئێران تا وتووێژێکی ڕژد به‌ خواستێکی باشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیادا بکات.

ئه‌م لێدوانانه‌ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی کۆنفرانسه‌ ئاسایشیه‌که‌ی ئه‌ڵمانیدا بوو که‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کرد.

ئه‌م وتاره‌ی جۆ بایدن ته‌نها چه‌ند کاژمێرێک پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌ هه‌واڵیه‌کی ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوداری ئه‌مریکایی دێت که‌ ده‌ڵێت وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا که‌ له‌سه‌ر له‌کار لاچوونه‌ کۆماری ئیسلامی ئێرانی گوناهبار کردووه‌ به‌وه‌ی چه‌کی دژه‌ فڕۆکه‌ ده‌دات به‌ توندڕه‌وانی هاوپه‌یمانی تاران.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا


ڕۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ ده‌نوسێت لیۆن په‌نێتا ده‌ڵێت ئه‌و قاچاغچێتی چه‌که‌ی ئێران ده‌یکات هۆکاری سه‌ره‌کیه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ترسناکی پشێویه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا.
په‌نێتا به‌ ڕۆژنامه‌که‌ی گوتووه‌ ئه‌و چه‌که‌ دژه‌ فڕۆکانه‌ هه‌ر ته‌نها مه‌ترسی نین‌ بۆ سه‌ر فڕۆکه‌ی له‌شکری به‌ڵکو مه‌ترسیشی بۆسه‌ر فڕۆکه‌ سیڤیڵیه‌کانیش هه‌یه‌.

ۆڵ ستریت جۆرناڵ ده‌نوسێت ڕۆژی 23 ی مانگی ڕابردوو، کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نی ڕێگه‌یان له‌ به‌له‌مێک گرتووه‌ که‌ چه‌کی دژه‌ ئاسمانی تیادا بووه‌، له‌وانه‌ی له‌سه‌ر شان ده‌ته‌قێندرێن.
له‌و ڕاپۆرته‌دا له‌ زاری لێکۆڵه‌ره‌وه‌ ئه‌مریکاییه‌کانه‌وه‌ نوسراوه‌ به‌ڵگه‌کان ئاماژه‌ن به‌وه‌ی ئه‌و موشه‌کانه‌ له‌لایه‌ن پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ دابین کراون.

ڕۆژنامه‌که‌ ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی گوتوویانه‌ پێده‌چێت ئه‌و موشه‌کانه‌ نێردرابن بۆ حوثیه‌ جوداییخوازه‌کانی باکوری یه‌مه‌ن، که‌ له شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی یه‌مه‌ندا، واته‌ ئه‌و حکومه‌ته‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانی لێده‌کات.
XS
SM
MD
LG