ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی شاره‌کانی میسری گرته‌وه که بۆ ئه‌مڕۆ ناویان لێنابوو "جمعه الخلاص" ، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی. هاوکات پـێـکدادان چه‌ند ناوچه‌یه‌کی گرته‌وه.
هه‌زاران که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی قاهیره و پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی پـۆلیسدا ڕوویاندا و به تایبه‌تی له نزیک کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له قاهیره‌ی پایته‌خت. ده‌شڵێن خۆپـیشـانده‌ران بۆمبی مۆلۆتۆفیان هه‌ڵداوه و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی پـۆلیس لووله‌ی ئاویان بۆ بڵاوه‌پـێـکردنیان به‌کارهێناوه.
پاش پـێکدادانه‌کان، سه‌رۆکایه‌تی میسر به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا گوتی ده‌زگا ئاسایشیـیه‌کان ئه‌وپه‌ڕی ڕێوشوێنی توند ده‌گه‌رنه‌به‌ر تاوه‌کو داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت بـپارێزن.
به‌ره‌ی ڕزگاریکردن، ئه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئۆپـۆزسیۆنی ئێسـتای میسر ده‌کات، به‌یانـنامه‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه که تیایدا ئۆپۆزسیۆن تاوانبارکرابوو به هۆکاری پـێکدادانه‌کانی لای کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌وه.