Accessibility links

سوریا ده‌ڵێت ئیسرائیل بۆردومانی ناوه‌ندێـکی زانسـتی کردووه‌ له‌ نزیک دیمه‌شق


له‌شـکری سوریا ئه‌مڕۆ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانسـتیان کردووه‌ له‌ ناوچه‌ی جه‌مرایای نزیک دیمه‌شقی پایته‌خت.
له‌شـکر ده‌ڵێت ئه‌م ناوه‌نده‌ تایبه‌ته‌ به‌ گوتی خۆی له‌ " به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی به‌رهه‌ڵستی و به‌رگریکردن له‌خۆ."
ده‌شڵێت زیانێـکی ماڵی زۆری لێـکه‌وتووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ مایه‌ی وێرانکردنی ناوه‌نده‌که‌ و 2 کارمه‌ندی کوژراون و 5 ی دیکه‌ برینداربوون.
XS
SM
MD
LG