Accessibility links

دڵشاد حوسه‌ین : له‌م بودجه‌یه‌دا هیچ به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیژی نییه‌ بۆ هه‌رێمه‌که‌

  • Balen Salih

دڵشاد حوسه‌ین

دڵشاد حوسه‌ین

جارێکی تریش پڕۆژه‌ی بودجه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق مشت و مڕێکی گه‌رم و گوڕ به‌ دوای خۆیدا دێنێت له‌ نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و هاوپه‌یمانیی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که‌.

دڵشاد حوسه‌ین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت چونکه‌ بودجه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌مووانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌واته‌ هه‌موو لایه‌ک و که‌سێکیش مافی قسه‌ کردنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌ی بودجه‌یه‌ که‌ به‌ خراپ ناودێری ده‌کات.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز حوسه‌ین ده‌شڵێت له‌م بودجه‌یه‌دا ڕوونی و ئاشکرایی نییه‌ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که‌ ناکرێت له‌ وڵاتێکدا یان له‌ هه‌رێمێکدا حیسابی نهێنی هه‌بێت (وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به‌ داهاتی نه‌وت) و به‌ بودجه‌ش بگوترێت ڕوون و ئاشکرایه‌ که‌ ده‌ڵێت هیچ یه‌کسانییه‌کی تیادا نییه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG