وه‌ک هه‌نگاوێکی تر به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌غدا داوا له لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که ده‌کات هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی گرفته سیاسیه‌کان چڕ بکه‌نه‌وه و وڵاته‌که‌یان له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی تێیکه‌وتووه ده‌ربێننه‌وه.
هاوکات جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق که وه‌ک ده‌گوترێت له‌کارخراوه له ڕاگه‌یاندنێکی نوسراودا ئاماژه ده‌کات به په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگاکانی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌کانیان له عه‌ره‌بی سوننه‌ن و ده‌شڵێت ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه شاره‌کانی باشوری عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت پێی وانییه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بتوانێت شتێکی ئه‌وتۆ بکات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م ڕه‌وشه‌ی عێراق، وه ده‌شڵێت بژاره‌کانی چاره‌سه‌رکردن زۆر سنوردارن و یان ئه‌وه‌تا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بکرێت، یانیش هاوپه‌یمانی نیشتیمانی جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیر دیار بکات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئومێد ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که عه‌ره‌بی سوننه تا ئێستاش باوه‌ڕیان به ده‌ستوری وڵاته‌که نییه و ده‌شڵێت به دووری نازانێت گه‌ر سوننه‌کان له عێراقدا ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست ئه‌م ده‌ستوره‌ی عێراق هه‌ر به‌کاریش نه‌هێنن.
دکتۆر ئومێد ده‌شڵێت ڕاسته ده‌توانرێت له‌ڕووی مرۆڤانه‌وه سه‌یری خۆپیشاندانه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه بکرێت به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه چاو له کاریگه‌ری و ده‌ستی هه‌رێمی له‌و خۆپیشاندانانه‌دا وه‌ربچه‌رخێنرێت، هه‌ر بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد له عێراقدا به شێوه‌یه‌کی پراگماتی سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا بکات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: