جارێکی تریش لیستی ئه‌لعێراقیه ڕایده‌گه‌یه‌نێت بایکۆتی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات.
لیستی ئه‌لعێراقیه که دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ده‌ڵێت ته‌نها به‌شداری ئه‌و دانیشتنانه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌که ده‌کات که تایبه‌ت ده‌بن به ئه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، یانیش ئه‌گه‌ر دانیشتنێک کرا بۆ جێبه‌جێکردنی داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌رانی شاره‌کانی زۆرینه نشین له عێراقدا.
عوزێر حافز نه‌زیر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت دیاره بایکۆت کردنی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان وه‌ک بارێکی باوی لێهاتووه و ئه‌مجاره‌ش پێده‌چێت لیستی ئه‌لعێراقیه که‌وتبێته ژێر فشاری لایه‌نگرانیانه‌وه.
به‌ڕێز حافز نه‌زیر ده‌شڵێت هێشتا دیار نییه ئایا ته‌واوی لایه‌نه‌کانی ناو لیستی ئه‌لعێراقیه وابه‌سته ده‌بن به‌و بایکۆتکردنی دانیشتنانه‌ی په‌رله‌مانه‌وه و ئه‌مه‌ش ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌رده‌که‌وێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عوزێر حافز نه‌زیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: