دیمیتری مێدڤێدیڤ سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا ده‌ڵێت هه‌لی مانه‌وه‌ی به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ڕۆژ له دوای ڕۆژ که‌متر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئۆفیسی دیمیتری مێدڤێدیڤ بڵاویکرده‌وه که‌وا که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ی ئه‌مه‌ریکایی چاوپـێـکه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیردا کردووه و تیایدا هه‌ڵوێسته‌کانی پـێشووی وڵاته‌که‌ی دووپاتکردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی نابێت به هێزی ده‌ره‌کی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابـبرێت، به‌ڵـکو ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌که ده‌بێت خه‌ڵـکی سوریا بڕیاری له‌سه‌ر بدات، نه‌ک ڕووسیا و یان ئه‌مه‌ریکا یاخود هه‌ر وڵاتێـکی دیکه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی هه‌موو ڕۆژێـک و هه‌فته‌یه‌ک و مانگێـک، هه‌لی مانه‌وه‌ی به‌شـار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات که‌مترده‌بێته‌وه.
پاشـان جه‌ختی کردۆته سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که به ڕێگه‌ی وتووێژ و گوتوویه‌تی به‌خۆی چه‌ند جارێـک په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی به ئه‌سه‌ده‌وه کردووه و دوای لێکردووه چاکسـازیـیه‌کان ئه‌نجام بدات و بچنه سه‌ر مێزی دانوسـتاندن، به‌ڵام مه‌خابه‌نی خوی ده‌ربڕی و گوتی به ده‌نگ داواکه‌یه‌وه نه‌هاتوون.
له به‌شێـکی دیکه‌ی چاوپـێـکه‌وتنه‌که‌ی، مه‌ترسی ده‌ربڕی له به‌رداوامبوونی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بۆ ده‌یان سـاڵی دیکه. هه‌روه‌ها به‌راوردێـکی کرد له نێوان ئه‌وه‌ی له لیبیا ڕوویدا و ئێسـتای سوریا.