دادپـرسی گشـتی پاکسـتان ده‌ڵێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیانه‌ی له باکوری خۆرئاوای وڵاته‌که له دژی تاڵیبانه‌کانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن، نزیکه‌ی 700 گومانباری میلیتانیان بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری نه‌کراو ده‌ستبه‌سه‌رکراون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێـکیان ئاڕاسته‌بکرێت.
له‌م باره‌یه‌وه عیرفان قادر، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به دادگای باڵای پاکستانی گوت ناتوانرێت ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌رکراوانه ئازاد یان دادگایی بکرێن، هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی کرده له‌شکریـیه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌دا ته‌واو ده‌بن.
به‌ڵام گروپی مافه‌کانی مرۆڤی ناسراو به لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و یاسایی سه‌رزه‌نشت کرد که به گوێره‌ی ئه‌م ملیتانانه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن، هاوکات رێکخراوی ئاماژه‌پێدراو هێزه‌کانی ئاسایشی پاکستانی تۆمه‌تبار کرد به پـیاده‌کردنی به‌دره‌فتاری و پـێشێلکردنی مافه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی له لایان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن.
هاوکات وته‌بێژێکی له‌شکری پاکستانی ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی به درۆ و به بێ بنه‌مای ناودێرکرد.
جێی ئاماژه‌یه، دادگای باڵای پاکستانی وا لێکۆڵینه‌وه له چاره‌نووسی ئه‌و 7 گومانلێکراوه ده‌کات که له ساڵی 2010 وه به بێ هێچ تۆمه‌تێک له گرتوخانه‌دان، ئه‌م 7 گومانباره له کۆی ئه‌و 11 گومانباره بوون که سه‌ره‌تا ده‌ستگیرکران و 4 یان له نێو گرتووخانه‌دا گیانیان له ده‌ستدا.