فه‌رمانده‌ی له‌شـکری پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ڕه‌تیکرده‌وه ئه‌و که‌سه‌ی له فه‌ڕه‌نسا ده‌سـتگیرکراوه له‌سه‌ر کوشـتنی سێ ژنه کورده چالاکوانه‌که‌ی پاریس په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌بووبێت. هاوکات ڕێـکخراوێـکی کوردی له پاریس ده‌ڵێت ئه‌و ده‌سـتگیرکراوه نه کورده و نه چالاکوانه.
موراد قه‌ره‌یڵان له لێـدوانێـکیدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فورات گوتوویه‌تی عومه‌ر گیونه‌ى ئه‌ندامی ڕێـکخراوه‌که‌یان نیـیه و نه لای ئه‌وان و نه له لایه‌ن سه‌رکرده‌کانیانه‌وه ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپان ناسراوه. گوتیشی هه‌ر وا سـانا نیـیه به دوو سـاڵ که‌سێـک بـبێته ئه‌ندامی په‌که‌که.
پاشـان ئاماژه‌ی به شێوازی کوشـتنکاریـیه‌که کرد و گوتی هیچ که‌سێـک ناتوانێت به‌و شـاره‌زایـیه خه‌ڵـک بکوژێت ئه‌گه‌ر مه‌شـقی پـێ‌نه‌کرابێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی کوردی له پاریس له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕه‌تیکرده‌وه عومه‌ر گیونه‌ى چالاکوانێـکی کوردبێت. ده‌شڵێت تورکه و خه‌ڵـکی ناوچه‌ی سیفاسه و له بنه‌ماڵه‌یه‌که که له تورکه توندڕه‌وه‌کانه‌وه نزیکه.