Accessibility links

کاردۆ محه‌مه‌د: کشانه‌وه‌ له‌ حکومه‌ت یه‌کێکه‌ له‌ بژاره‌کانی پرۆژه‌که‌مان

  • Shayan Pasha

له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی فراکسێۆنه‌کانی ناو په‌رله‌مان له‌ باره‌ی نه‌خشه‌ڕێگای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبونه‌وه‌.
جێ باسه‌ ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگا‌یه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کان سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك پێشکه‌ش به‌لایه‌نه‌کان کرابوو.
کاردۆ محه‌مه‌د سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ ناو هه‌ریمی کوردستان له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی پێمان وایه‌ قۆڵبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌ریم و به‌غدا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نی ده‌ستوریـیه‌وه‌ هه‌یه‌ تا ئێستا به ‌شێوه‌یه‌کی دامه‌زراوه‌یی نه‌بووه‌، تا ئێستا کۆده‌نگیـیه‌کی نیشتیمانی له‌سه‌ر بڕیاره‌کان نه‌بووه‌ و نه‌ده‌سته‌یه‌کی نیشتیمانی هه‌یه‌ که‌ کاره‌کانی به‌ پڕۆفیشناڵ جێبه‌جێبکات.

XS
SM
MD
LG