چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ی به‌رده‌م دوو لیژنه‌ی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌ران بێت به مه‌به‌ستی گه‌واهیدانی له باره‌ی ئه‌و شـکسته ئاسایشـیـیانه‌ی ڕوویاندا له ده‌می هێرشه‌که‌ی له 11 ی مانگی نۆی 2012 ، ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری به‌نغازی لیبیا و بووه مایه‌ی کوژرانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته له‌گه‌ڵ 3 ئه‌مه‌ریکایی دیکه.
پـێشبینی ده‌کرێت خانم کلنتن باس له‌وه بکات که چۆن ده‌زگاکه‌ی ئه‌و ڕاسـپاردانه‌ی به‌جێ گه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌سـته‌یه‌که‌وه ده‌رچووه که لێـکۆڵینه‌وه‌ی له به‌رپـرسیارێتی هێرشه‌که کردبوو. ده‌سته‌که ئاماژه به لاوازی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه ئاسایشـیـیه‌کان کرد له کونسوڵخانه‌که‌دا و گوتوویه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌وێ کاریان کردووه بڕوایان وه‌ها بووه ڕه‌وشی ئاسایش له به‌نغازی بۆ کاربه‌ده‌سـتان له واشنتن زۆر ئه‌و گرنگیـیه‌ی پـێ‌نه‌دراوه.
فکتۆریا نۆلاند گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دوێنێ سێشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت خانم کلنتن هه‌میشه به‌رپـرسیارێتی له ئه‌سـتۆی خۆی گرتووه بۆ چ هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدابێت. گوتیشی هێله‌ری کلنتن په‌یمانی داوه هه‌موو ڕاسـپارده‌کانی ده‌سته‌که قبوڵ و جێبه‌جێـیان بکات به‌ر له‌وه‌ی واز له پـۆسته‌که‌ی بهێنێت.
پـێده‌چێت ئه‌مه دواهه‌مین گه‌واهیدانی هێله‌ری کلنتن بێت له به‌رده‌م کۆنگرس پـێش ئه‌وه‌ی واز له پـۆسته‌که‌ی بهێنێت.