Accessibility links

ئیسرائیلیـیه‌کان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵده‌بژێرن

  • VOA News

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌سـتیپـێـکرد و پـێشـبینی ده‌کرێت هاوپه‌یمانی ڕه‌ستڕه‌وی سه‌رۆک وه‌زیر بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر لایه‌نه‌ میانڕه‌و و چه‌پڕه‌وه‌کاندا بهێنێت.
کاژمێر حه‌وتی به‌یانی به‌ کاتی خۆجێی ئیسرائیل، زیاتر له‌ 10 هه‌زار بنکه‌ی ده‌نگدان کرانه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م 5.6 ملیۆن ئیسرائیلی که‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی 120 ئه‌ندامی په‌رله‌مان.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هه‌تا کاژمێر 4 ی پاش نێوه‌ڕۆ به‌ کاتی ئیسرائیل ڕێژه‌ی به‌شـداریکردن گه‌یشـتووه‌ته‌ 47%، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 14 سـاڵی ڕابردوودا.
ڕاوه‌رگرتنه‌ گشـتیـیه‌کان ئاماژه‌ به‌ شیانی سه‌رکه‌وتنی پارتی لیکودی نه‌ته‌نیاهو ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ بـبێته‌ مایه‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نیمچه‌ ڕاستڕه‌و که‌ ئاکامی خراپی به‌سه‌ر پـرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بێت.
XS
SM
MD
LG