Accessibility links

جوله‌ حاجی : مالیکی ده‌خوازێت شه‌هرستانی جێی بگرێته‌وه‌

  • Balen Salih

جوله‌ حاجی

جوله‌ حاجی

هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی سیاسی عێراق ده‌زانن و ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانیش ئه‌و هه‌واڵه‌ پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌.

جوله‌ حاجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت له‌ ئێستادا هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا داوایان له‌ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق کردووه‌ یان ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی بێت یان ئه‌وه‌تا بچێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان.

هه‌ندێک له‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ نوری ئه‌لمالیکی گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر ناچار بکرێت واز له‌ ده‌سه‌ڵات بێنێت ئه‌وا ده‌بێت حسێن شه‌هرستانی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر وه‌ربگرێت.

جوله‌ حاجی ده‌ڵێت کورد هه‌رگیز به‌ شه‌هرستانی قایل نابێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ مایه‌ی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ کورددا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ جوله‌ حاجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
XS
SM
MD
LG