Accessibility links

د. جه‌بار قادر : سه‌رۆك ئۆباما کێشه‌ی زۆری‌ به‌ میرات بۆ به‌جێماوه‌

  • Shayan Pasha

 دکتۆر جه‌بار قادر

دکتۆر جه‌بار قادر

دوا به‌دوای چوار ساڵ پاش گۆڕینی مێژووی ئه‌مه‌ریکا به‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م سه‌رۆکی ڕه‌ش پێست ، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی قۆناغی دووهه‌میدا له‌دوای مه‌راسیمی سۆێندخواردنی سه‌رۆکایه‌تی له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا، و چه‌ند به‌ره‌نگاریـیه‌کی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌رۆك ئۆباما ده‌کات.
رێژه‌ی زۆری بێکاری، سنوردارکردنی چه‌ك، کارکردن له‌گه‌ڵ کۆماریـیه‌کان و دیموکراته‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی نوێنه‌ران و سینات بۆ داڕشتنی یاساکانی په‌یوه‌ندی به ‌خه‌رجی و باجه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌موارکردنی یاساکانی په‌نابه‌ری، ڕه‌نگه‌ ژماره‌یه‌ك بن له‌و به‌ره‌نگارییانه‌ی ناوخۆ.
ئایا له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ چین به‌ره‌نگارییه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی که‌ ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆك ئۆباما ده‌بنه‌وه‌ له‌ قۆناغی دووهه‌مدا؟
د. جه‌بار قادر شیکه‌ره‌وه‌و شاره‌زای بواری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێك له‌و کێشانه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره‌ به‌ میرات بۆی به‌جێماوه‌ و ده‌بێت ڕووبه‌ڕوویان بـبێته‌وه‌ له‌وانه‌ ئێران، ئه‌فغانستان، عێراق، سوریا و کێشه‌ی فه‌له‌ستینیـیه‌کان، به‌ڵام پـێناچێت سیاسه‌تی ئه‌کتیڤ و چالاکانه‌ وه‌ك کۆماریـیه‌کان به‌ڕێوه‌به‌رێت له‌سه‌ر ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌یی.

XS
SM
MD
LG