میدیای تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاماژه به‌وه ده‌کات کوژرانی سێ خانمه چالاکوانه کورده‌کان له پاریس په‌یوه‌ندی هه‌یه به ناکۆکیه‌کانی ناو پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه.
میدیای تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ده‌زگا موخابه‌راتیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی تورکیایان ئاگادارکردۆته‌وه که کوژرانه‌که‌ی ڕۆژی نۆی ئه‌م مانگه‌ی (ساکینه، فیدان، له‌یلا) له ئاکامی ناکۆکی ناوخۆیی په‌که‌که‌وه‌یه.
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسا دوو که‌سی کوردیان به گومانی ئه‌نجامدانی ئه‌و کرده‌ی کوشتنانه ده‌ستگیر کردووه و تا ئێستاش له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان.
سه‌باره‌ت به ڕاپۆرته‌کانی میدیای تورکیا، پارێزه‌ر کامه‌ران ژکیکان، بنکه له پاریس ده‌ڵێت میدیای تورکیا هه‌میشه ئه‌و شتانه بڵاوده‌کاته‌وه که خۆی پێیخۆشه.
پارێزه‌ر ژکیکان ده‌شڵێت ده‌شێت هه‌ندێک زانیاری لێره و له‌وێ له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕه‌نساوه درابنه کاربه‌ده‌ستانی تورکیا به‌ڵام ئه‌وانه زانیاری یه‌کلاییکه‌ره‌وه نین چونکه ئه‌و بابه‌ته ئه‌گه‌ر باسیش کرابێت ناچێته ئه‌و خانه‌یه‌ی که زانیاریه‌کی ڕژده.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به هۆکاری ده‌ستگیرکردنی دوو که‌سه کورده‌که که وه‌ک پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا گوتوویه‌تی له‌سه‌ر بنچینه‌ی بوونی به‌ڵگه‌ی به‌هێز بووه، پارێزه‌ر کامه‌ران ژکیکان ده‌ڵێت ئه‌و دووکه‌سه هێشتا هه‌ر وه‌ک گومانبار سه‌یر ده‌کرێن و به تاوانبار دانانرێن. ده‌شڵێت ماوه‌ی گیرانه‌که‌شیان درێژکراوه‌ته‌وه بۆ 96 کاتژمێر، هه‌رچه‌نده یه‌که‌م جار بۆ 24 کاژمێر بووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتوویژه‌که‌دایه: