کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به ژینۆساید ناساندنی تاوانه‌کانی له ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا به‌رامبه‌ر به کوردی عێراق کرابوون له له‌نده‌ن کرا.
له‌م كۆنفرانسه‌دا که نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕێکیخستبوو تیشک خرابووه سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی ڕژیمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد کردبوونی له وڵاته‌که‌دا، وه‌ک شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه که ده‌یان و سه‌دان هه‌زار کوردی بێتاوانی کرده قوربانی.
ئیبراهیم مه‌لا زاده، نوسه‌ر و چالاکوانی بواری ژینۆسایدا ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی ناوداری جیهانی به‌شدارییان له کۆنفرانسه‌که‌دا کرد که ڕۆژی پێنجشه‌ممه کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
به‌ڕیز مه‌لازاده ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده بڕیار بوو کۆنفرانسه‌که به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێک کۆتایی به‌کاره‌کانی خۆی بێنێت، به‌ڵام نه‌کرا.
له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، ئیبراهیمی مه‌لازاده ده‌شڵێت ناکرێت ئه‌م جۆره کۆنفرانسانه وه‌ک دارێکی جادوویی لێی بڕوانرێت به‌ڵام وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ هێنانه ئارای ڕایه‌کی گشتی له نێو ئه‌کادیمیستان و سیاسه‌تمه‌داراندا کارێکی گرنگه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: