ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له گۆڕه‌پانی ئه‌حراری شـاری موسڵی باکوری عێراق خۆپـیشـانده‌رێـک له‌وانه‌ی له دژی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، ئاگری له خۆی به‌ردا.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن خۆپـیشـانده‌ره‌که له ناکاو ئاگری لێ به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک خۆپـیشـانده‌ری ده‌وروبه‌ری به په‌له به پاڵتۆکانی به‌ری خۆیان ئاگره‌که‌یان کوژاندووه‌ته‌وه و خۆپـیشانده‌ره‌که‌یان گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشـخانه.
به‌پـێی نه‌خۆشـخانه ئه‌و که‌سه ناوی ته‌لال عه‌لی عه‌باسه و ته‌مه‌نی 26 سـاڵه و به‌هۆی ئاگره‌که‌وه نزیکه‌ی 20% ی جه‌سته‌ی سووتاوه، به تایبه‌تی هه‌ردوو ده‌سـتی. ده‌شڵێن پێـناچێت ژیانی له مه‌ترسیدا بێت.
پـۆلیس ده‌ڵێت ناوبراو چه‌ند جارێـک پـێشـتر ده‌سـتگیرکراوه.
غانم ئه‌لعابد گوته‌بێژ به ناوی خۆپـیشـانده‌رانه‌وه به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوت هۆکاری ئه‌م هه‌وڵی خۆسووتاندنه ده‌گڕێته‌وه بۆ پـشـتگوێ‌خسـتنی داواکاری خۆپـیشـانده‌ران له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، به‌ڵام گوتیشی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین که‌س خۆی بسووتێنێت و چاو له‌و خۆپـیشـانده‌ره بکات.