Accessibility links

به‌هۆی توندوتیژی له‌عێراق 4 که‌س ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن چوار که‌س به‌هۆی تووندوتیژی له‌عێراقدا کوژراون له‌ کاتێکدا نائارامییه‌کانی وڵاته‌که‌ که‌متر بۆته‌وه‌ به‌ڵام هێرشی یاخیبوان هه‌ر به‌رده‌وامه‌.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن یه‌که‌م هێرش سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕوویدا کاتێک چه‌کداران له‌ شاری موسڵ ته‌قه‌یان کرد و دوو پۆلیسیان کوشت و پۆلیسێکی دیکه‌ش بریندار بوو.
له‌ شاری که‌رکوکیش که‌سێکی مه‌ده‌نی گیانی له‌ده‌ست دا له‌ کاتێکدا ئۆتۆمبێله‌که‌ی دای به‌سه‌ر بۆمبێکی لاڕێگا.
بۆمبێکی دیکه‌ی لاڕێگا له‌ باشوری به‌غدا ته‌قییه‌وه‌و له‌ ئاکام پۆلیسێک کوژراوه‌و سێ پۆلیسی دیکه‌س بریندار بوون له‌ کاتی کاره‌که‌یاندا.
کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نزیک شوێنی ڕووداوه‌که‌ ژماره‌ی قوربانیانیان پشتڕاست کرده‌وه‌.
XS
SM
MD
LG