دیپلۆماتێکی ئێرانی ده‌ڵێت بۆ یه‌ک ساته‌وه‌ختیش چییه، تاران پیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانی نوێنه‌ری ئێران له ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داواکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و زلهێزه‌کانی جیهانه تا تاران به‌رنامه گومانباره ناوکیه‌که‌ی ڕابگرێت.
ڕاگه‌یاندنه‌کانیشی ڕێک دوو ڕۆژ پاش کۆتایی هاتنی سه‌ردانی گه‌وره لێکۆڵه‌ره‌وانی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی دێت پاش ئه‌و وتووێژه چڕ و پڕانه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا کردیان سه‌باره‌ت به‌و قسه و باسانه‌ی له ئارادان که ئێران ژماره‌یه‌ک تاقیکردنه‌وه‌ی کردووه له‌سه‌ر ئامێری تایبه‌ت بۆ چه‌کی ناو‌کی.
عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانی هه‌مان هه‌ڵوێستی له مێژینه‌ی وڵاته‌که‌ی دووباره کرده‌وه که به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاته‌که‌ی ته‌نها بۆ به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی ناو‌کی و مه‌به‌ستی تری ئاشتیانه‌یه و ده‌شڵێت ئه‌وش مافی ئێرانه به‌پێی په‌یماننامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ناو‌کی.
ئێران و ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی بڕیاریان داوه گه‌ڕێکی تری وتووێژه‌کانیان له ڕۆژی 12ی دوودا بکه‌ن.