ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه چوار ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له شـارۆچکه‌ی دوجێلی باکوری به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 14 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 100 که‌سی دیکه برینداربوون.
به‌یانی ئه‌مڕۆش له شـارۆچکه‌ی قاسمی باشوری پارێزگای بابل له باشوری وڵاته‌که ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 7 که‌س و برینداربوونی 25 که‌سی دیکه. پاش ڕووداوه‌که، به ده‌یان که‌سی شـارۆچکه‌که په‌لاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیسی شـارۆچکه‌که‌یان دا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر وه‌ک ده‌ڵێن لاوازی هێزه‌کانی پـۆلیس. دا‌واشیان کرد به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی شـارۆچکه‌که‌یان ده‌ست له‌کارکه‌ی بکێشێته‌وه.
له شـاری که‌ربه‌لای باشوری عێراقیش دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو به دوای یه‌کدا له نزیک چێشـتخانه‌یه‌ک ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 10 که‌س برینداربوون. له باکوری شـاره‌که‌ش بۆمبێـکی لکێنراو به ئۆتۆمبیلێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی 4 که‌س.
له به‌غدای پایته‌خت، له نزیـک گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران له ناوه‌ندی شـاره‌که، ته‌قه له فه‌رمانبه‌رێـکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراوه و به سه‌ختی برینداربووه.
له شـاری موسڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌کانی فریاکه‌وتنی پـۆلیس عه‌قید خالد ئه‌لحه‌مدانی له هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری بوو، کاتێـک له ناوچه‌ی محه‌ته‌ی باشوری شـاره‌که بۆمبێـکی لاڕێ به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیدا ته‌قیـیه‌وه، به‌ڵام دوو که‌سی ڕێبواری سیڤیل برینداربوون.