Accessibility links

شلێر باپیری: تیرۆرکردنی سەکینە، فیدان ولەێلا پەیامێکی ترسناک بوو بۆ ژنان

  • Jani Diylan

Shler Bapiri

Shler Bapiri

تیرورکردنه‌ی سێ ژنه‌ چالاکوانی کورد و ماڵئاوایی نووسه‌ری ناوبانگی کورد ئه‌حلام مه‌نسور له‌ دیدی چالاکوانێکی ژنان.
شلێر باپیری ڕۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینیکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" بە راستی تیرۆرکردنی ئەو سێ ژنە سیاسەتمەدارە پێموایە کۆسپێکی زۆر گەورە بوە بۆ ژنانی کورد لە بزوتنەوەی ژنانی کوردا بە گشتی بۆ گەێشتن بە مافە ڕەواکانی گەلی کورد کە تێدا ژنانیش شان بە شانی پیاواندا لەو ڕێگایەدا خەبات و هەوڵی خۆیان داوە تا بە ئێستا گەیشتونە قوربانیشیان داوە وقوربانیش دەدەن کە بەداخەوە دوواترینیان سەکینە، فیدان و لەێلا بوون. شلێر خانم هەر وەها دەڵێت لە وڵاتێکدا وەکو فەرەنسا کە دیموکراسی تێدا بەرقەرارە پێم وایە پەیامێکی زۆر ترسناک بێت بۆ ژنانی کورد بە گشتی کە پێمان بڵێ ئێمە هیچ پەناهگایەکی ئاراممان لە دونیایەدا دەست ناکەوێت.
شلێر باپیری سەبارەت بە ماڵئاوای بێ دەنگی نووسەری ناوبانگی کورد ئەحلام مەنسور و ئەو رێزگرتنەی کە شایستەی بوو بەو شێوە لێ نەگیرا دەلێت بەلی من لەگەڵ ئەو بۆچوونەدام لەبەرئەوەی ئەحلام مەنسورپێم وایە کە لە دەیەکانی رابوردوو یەکێک لە ژنە هەرە دیارەکانی کورد بوە کە ئەو کاتە پێم وایە بزوتنەوەی ژنان لە هەنگاوە هەرە سەرەتایەکانیدا بوە، ئەحلام مەنسور ئەتوانین بلێن نموونە وە یاخود سەرتۆپی ئێمەمانانە کە لە سەردەمی ئێساتادا هەنگاوەکانی درێژە پێ دەدەین و کاریان لەسەر دەکەێن، لێرەدا رووم لە رێکخراوەکانی ژنان و ژنانی چالاکە کە نەیانتوانی رێزلە ئەحلام مەنسور بگرن.
XS
SM
MD
LG