ته‌رمی ئه‌و سێ خانمه چالاکوانه کورده‌ی له پاریس کوژران دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشتنه فڕۆکه‌خانه‌ی شاری دیاربه‌کر.
هه‌زاران که‌س وێڕای سه‌رماو سۆڵه له پێشوازی ته‌رمه‌کاندا بوون له دیاربه‌کر.
ساکینه جانسز، فیدان دۆغان، له‌یلا سۆیله‌مز ڕۆژی نۆی ئه‌م مانگه له پاریس کوژران و هێشتاش پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا هیچ ئه‌نجامێکی یه‌کلاییکه‌روه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کێ یان کام لایه‌ن له پشت ئه‌و کرده‌ی کوشتنانه‌وه بوون.
له‌گه‌ڵ ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکه‌که‌دا په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په‌ش ئاماده‌ی پێشوازیکردنی ته‌رمه‌کان بوون.
خه‌جیجان فارقین، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له دیار به‌کر، له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه به لێدوانێکی ئه‌حمه‌د تورک هاو سه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاتی دیموکراتی (ده‌ته‌که) ده‌کات له مه‌ڕاسیمی پێشوازیه‌که‌دا که گوتوویه‌تی" له‌و بڕوایه‌دایه کۆماری ئیسلامی ئێران له‌پشت ئه‌و کرده‌ی کوشتنانه‌وه بێت".
وه‌ها بڕیاره سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌رمه‌کان له نه‌خۆشخانه وه‌ربگیرێنه‌وه و له مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تدا هه‌ر یه‌که‌یان بنێردرێته‌وه بۆ زێدی خۆی.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ترس و نیگه‌رانییان هه‌یه له‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌ی کورده‌کان له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا وه‌ربچه‌رخێت بۆ خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان واته په‌که‌که.
ساکینه جانسز یه‌کێک بووه له دامه‌زرێنه‌رانی په‌که‌که.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: