به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ناوه‌ندی له‌نده‌ن له نزیک وێزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ڤۆگسهۆڵ فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیـکۆپته‌ر خۆی کێشـاوه به کرنکێـکی بیناسـازی و له ئاکامدا فڕۆکه‌که که‌وتووه‌ته خوارێ و کرنکه‌که‌ش شـکاوه و به‌ربووه‌ته‌وه.
سه‌ر ئه‌نجام 2 که‌س کوژران که یه‌کێـکیان فڕۆکه‌وانی هه‌لیکۆپـته‌ره‌که بوو، هه‌روه‌ها 9 که‌سی دیکه برینداربوون و برینی یه‌کێکیان سه‌خته.
پـۆلیسی به‌ریتانیا ده‌ڵێت هیچ شـتێـک نیـیه ئاماژه به‌وه بکات ڕووداوه‌که په‌یوه‌ندی به کاری تێرۆرسـتیه‌وه هه‌بێت که هه‌رچه‌نده له نزیک ئۆفیسه‌کانی ده‌زگای موخابه‌راتی وڵاته‌که‌وه بووه.
که‌سێـک که شۆفێری ڤانێـکه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوت، به‌ر له ڕووداوه‌که له‌گه‌ڵ کرێـکاری کرنکه‌که‌دا قه‌سه‌ی ده‌کرد و پاشـان کرێـکاره‌که پـێی گوتووه دواکه‌وتووه بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی و ده‌بێت بڕوات و بۆ سه‌ر کرنکه‌که سه‌ربکه‌وێت، به‌ڵام له ناکاودا گوێـیان له گرمه‌یه‌ک بووه و پارچه ئاسنی گڕاوی به‌ربوونه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌که‌ی به‌رده‌میان.