هێشتا هاوڕاییه‌ک نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ کرده‌ی کوشتنی سێ چالاکوانه کورده‌که‌ی له پاریس ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هاوڕوانینێک هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کارانه له پێناو له‌باربردنی هه‌وڵه‌کانی ئاشتی کراوه.
سه‌رۆکی به‌شی تورکیا له ڕێکخراوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت پێشتریش و له ساڵانی نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا کاتێک هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد کرابێت وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی کۆچکردوو تورکوت ئۆزاڵ ده‌یکرد ڕووداوی کوشتن و کوشتنکاری به دوادا هاتووه.
دکتۆر گونول توڵ ده‌شڵێت هه‌ر لایه‌نێک به تورکیاشه‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری سه‌لمێندرا ئه‌و کاره ناڕه‌وایه‌ی پاریس‌یان کردووه ئه‌وا رووبه‌ڕووی سه‌ختی گه‌وره ده‌بنه‌وه و به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه تورکیا بێت ئه‌وا ده‌سبه‌جێ گومان ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و دیموکراسیه‌ی له وڵاته‌که‌دا هه‌یه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر گونول توڵ سه‌رۆکی به‌شی تورکیا له ڕێکخراوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردویه‌تی، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: