Accessibility links

شه‌ماڵ به‌شیری: ئه‌مه‌ یه‌کمین جاره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کۆنفرانسێک بۆ کێشه‌ی کورد له‌ هه‌موو پارچه‌کان ساز بدرێت

  • Jani Diylan

shamal bashiri

shamal bashiri


له‌ رؤژانی 13/14 ئه‌م مانگه‌ کۆنفرانسێک له‌ ژێر ناونیشانی کورد له‌ مه‌شرق(ڕۆژهه‌ڵات) له‌ دۆحه‌ پاێته‌ختی قه‌ته‌ر به‌رێوه‌چوو.
شه‌ماڵ به‌شیری به‌رپرسی په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌روه‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) که‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی پژاک له‌و کۆنفراسه‌دا به‌شداریکردبوو له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌م کۆنفرانسه‌ بۆ تاوتێوکردنی کێشه‌ کورد بوو که‌ ڕۆژی یه‌که‌م له‌ پانه‌لی یه‌کمیدا بۆ کورد له‌ عێراق ته‌رخان کرابوو ، پانه‌لی دوه‌م بۆ کێشه‌ی کورد له‌ سوریا وه‌ ڕۆژی دوه‌م که‌ له‌ دوو پانه‌ل پێکهاتبوو بۆ پرسی کورد له‌ باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌رخان کرابوو. کاکشه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت تاێبه‌تمه‌ندی ئه‌م کۆنفرانسه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌ یه‌کمین جاره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کۆنفرانسێک بۆ کێشه‌ی کورد له‌ هه‌موو پارچه‌کان ساز بدرێت، هه‌تا ئێستا کۆنفرانس هه‌بوون به‌ڵام زاتر یان له‌ ئه‌مریکا یان له‌ که‌نه‌دا وه‌ یاخود له‌ ئه‌وروپا بوه‌.
XS
SM
MD
LG