فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا وا بۆ سێـیه‌م ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌کداره ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کانیان له باکوری مالی بۆردومان ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت هێزه‌کانی وڵاتانی دیکه به‌شـداری له هه‌ڵمه‌ته‌کاندا بکه‌ن بۆ نه‌هێشـتنی ئه‌م توندڕه‌وانه له باکوری ئه‌و وڵاته‌دا.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه شوێنی توندڕه‌وه‌کانیان له شـارۆچکه‌ی گا‌و کرده نیشـانه.
دوێنێ شه‌ممه نایجیریا و بۆرکینا فاسۆ و سینیگال به‌ڵێنیان دا هێز ڕه‌وانه‌ی مالی بکه‌ن. هه‌ر دوێنێ هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا به هێرشی ئاسـمانی و زه‌مینی پاشه‌کشه‌یان به‌و چه‌کدارانه کرد که له کۆنادا جێگیربووبوون.
وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت له کاتی هێرشه‌کاندا له کۆنا هه‌لیکۆپـته‌رێـکیان خراوه‌ته خوارێ و فڕۆکه‌وانه‌که‌ی کوژراوه.
کۆمه‌ڵی میلیتانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده " ئه‌نسار ئه‌لدین" له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه ئاسـمانیـیانه هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له فه‌ڕه‌نسـیه‌کان ده‌کات.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نساش فه‌رمانی داوه ڕێوشوێنێ توندی ئاسایشی له سه‌رانسه‌ری فه‌ڕه‌نسادا بگیرێته‌به‌ر.