ئەمڕۆ یهکشهممه لە گۆرەپانى مونەسە لە باکورى موسڵ، سەدان لە لایەنگرانى حکومەتەکەى مالیکى رۆژانە سەر شەقام بۆ پاڵپشتیکردن لە سیاسەتەکانى حکومەت و دژى لابردنى یاساى لێپرسینەوە و دادپەروەرى و یاساى 4ى تیرۆر و ئازادکردنى گیراوانی بە تۆمەتى تیرۆر دەستگیرکراون، ئهمهش داواکارى سووننەکانە که خۆپیشاندانیان بۆ ئەنجام داوه.
خۆپـیشـاندهرانی ئهمڕۆ وێنەى سەرۆک وەزیر نورى مالیکیان بەرزکردهوه و دروشمى نا بۆ تائیفى و بەڵێ بۆ یەک پارچەیى عێراقیان دەوتەوە. یەکێک لە رێکخەرانى ئەو خۆپیشاندانە گوتى بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین یاساى 4 ى تیرۆر لاببرێت.
هاوکاتى ئەم خۆپیشاندانەش و بۆ 18 ههمین رۆژ لەسەر یەک لە گۆڕەپانى ئەحرار نەیارانى حکومەتەکەى مالیکى بەردەوام بوون لەسەر خۆپیشاندان و پـێداگیریان لەسەر داواکاریەکانیان دەکردەوە و دهیانگوت تەنها دوو رۆژ لەو مۆلەتەى بۆ حکومەت دانراوه ماوە ئەگەر داواکاریەکانیان خاڵ بەخاڵ جێبەجێ نەکران، ئەوا دەست دەکەن بە مانگرتنى سەرتاسەرى و داخستنى سەرجەم شەقام و بازاڕەکان.