له رۆژی شه‌ممه به به‌شداری زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سڤیل وهه‌ندێ له لایه‌نه سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان له شاری سلێمانی بۆ پشتێوانی له زیندانه سیاسیه‌کان و دژ به سێداره‌دان به تاێبه‌تی له سێداره‌دانی زانیار و لوقمان مورادی و بهروز ئاڵه‌خانی خۆپێشاندانێک به‌رێوه چوو.
ره‌زا مه‌نوچه‌هری ڕۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری سڤیل له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت خۆپێشاندانه‌که له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ێ په‌رله‌مان به‌رێوه چووکه تێدا په‌رله‌مانتاه‌رانی کوردستان، هه‌م سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌م کوێستان موحه‌مه‌د به‌شداری کۆبۆنه‌وه‌که بوون وجه‌غتیان له سه‌ر ئه‌وه کرد که له دژی سزای له سێداره‌دانن . کاک رزا ده‌شڵێت به هۆی شیانی جێبه‌جیکردنی ئه‌و بریاره نگرانی درووست بوه و له‌به‌ر ئه‌وه چالاکیه‌که‌ی سلێمانی بۆ هه‌موو زیندانیانی سیاسی کورد بوه و به تاێبه‌تی بۆ زانیار‌و لوقمان و بهروز ئاڵه‌خانی